٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەشتوگوزار: بۆ نەورۆز پلانێكی تایبەتمان داناوە، كەرنەڤاڵێك دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێم رایدەگەیەنێت، لە مێژووی گەشتیاریی كوردستاندا بەو شێوەیەی ئێستا گەشتیار رووی لە ھەرێمی كوردستان نەكردووە. دەشڵێ، بۆ  وەرزی بەھار بە تایبەت نەورۆز، پلانێكی تایبەتمان داناوە، ئەمساڵ كەرنەڤاڵێك دەكەین.

نادر رۆستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ئاھەنگی نەورۆزی ئەمساڵ،‌ دەستەی گشتیی گەشتوگوزار ئامادەكاریی تەواویان كردووە ‌ بۆ پێشوازیكردن لە بەھار و نەورۆز، بەم پێیەش پێشانگای نێودەوڵەتیی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست كە لە 20،19،18،17ی 3 لە شاری ھەولێر بەڕێوە دەچێت و ژمارەیەكی زۆر لە كۆمپانیای وڵاتان تێیدا بەشدار دەبن، ھەروەھا كۆمەڵێك چالاكیی تر لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكانی گەشتوگوزار ئەنجام دەدرێن.

ئەو ھەروەھا ئەوەشی خستە روو: "لە وەرزی بەھار بە تایبەت لە نەورۆز، پلانێكی تایبەتمان داناوە، ئەمساڵ كەرنەڤاڵێك دەكەین بە شێوەی ناساندن، كە بۆ ماوەی ٥ ساڵ بەردەوام دەبێت، ئەمساڵ تەنھا بە شێوەی ناساندن و بەجیھانیكردن كاری لەسەر دەكەین، ساڵ دوای ساڵیش ژمارەی گەشتیاران لە نەورۆزدا بەرز دەكەینەوە".

 

ھەڵكەوت محەمەد

 

هەواڵی پەیوەندیدار