وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: له‌سه‌ر پرسی ده‌رمان 20 كه‌س دادگایی كراون

هەولێر-KDP.info- گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وان چاوه‌ڕوانن له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕیار بدرێت بۆ دوو پرۆژه كه پێشكه‌ش كراوه بۆ كۆنترۆڵكردنی بازاڕی ده‌رمان له كوردستان.
د. خالس قادر, گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیاری داوه به دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی ده‌رمان له كوردستان و دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌بێت كه كه‌رتی گشتی و ئه‌هلیی تێیدا به‌شدار بن بۆ هاورده‌كردنی ده‌رمان، به‌ڵام ئه‌م دوو بڕیاره هێشتا نه‌چوونه‌ته بواری جێبه‌جێكردن و ئێستا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و بڕیاره‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی بازاڕی ده‌رمانن له كوردستان و دروستكردنی هه‌ماهه‌نگییه له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان و سه‌ندیكاكاندا بۆ ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ته‌واوی بازاڕ بكرێت، چونكه به‌داخه‌وه پێشتر هیچ یه‌كێك له‌و دامه‌زراوانه ئه‌ركی خۆیان جێبەجێ نەکردووە".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گوتی: "ئێستا پرۆژه‌كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و دیار نییه له‌م كابینەیەدا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت، یان له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی حكوومه‌ت بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت".
د. خالس قادر ده‌شڵێت: "ئه‌م ڕێكاره زۆر گرنگه بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌رمان و باشتركردنی جۆری ده‌رمان و دابینكردنی ده‌رمانی پێویست بۆ كوردستان".
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو, کە زیاتر له 20 كه‌س له لایه‌ن لێژنه‌كانی قایمقامیهتەوە لە كۆگاكانی ده‌رمان و ده‌رمانخانه‌كان ده‌ستگیر كراون و دادگایی كراون، ئه‌م ڕێكارانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن.
كارزان سه‌باح هه‌ورامی




