حیزبی سۆسیالیست: داوامان لێ كراوه به‌شداریی حكوومه‌ت بكه‌ین

سلێمانی - KDP.info - وته‌بێژی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی و حیزبی سۆسیالیست، پارتی داوای لێ كردووین به‌شداریی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.
به‌ختیار كه‌ریم، گوته‌بێژی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌باند: "لە کۆبوونەوەی ۱۲/۲/۲٠۱۹ لە شاری هەلێر لە نێوان هەردوو مەکتەبی سیاسیی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، پارتی داوای لێ كردین به‌شداریی كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی کە حیزبی سۆسیالیست به‌شداریی حكوومه‌ت بكات، له چ ئاستێكدا پۆست وه‌رده‌گرێت، كه‌ریم ده‌ڵێ: "له‌گه‌ڵ پارتی كۆبوونه‌وه‌كه‌مان ڕاوێژكاری بوو، نه‌چوینه‌ته ناو ورده‌كارییه‌كان كه له كاتی به‌شداریی حیزبی سۆسیالیست چ پۆستێك وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام لای ئێموە گرنگ ئه‌وه‌یه به‌شداریی پێكهێنانی حكوومه‌ت بكه‌ین".
گوته‌بێژی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان گوتیشی: "ئێستا ڕێکارە یاسایییەکانی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەک هەنگاوی بڕیوە، ئەویش هه‌ڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانە، بۆیە هەرکاتێک ڕێکارەکان کۆتایی‌یان هات و گەڕێکی تری دانوسانەکان دەستی پێ کرده‌وه، حیزبی سۆسیالیست به‌رچاوی ڕوون ده‌بێت سه‌باره‌ت به نه‌خشه‌ی ئاینده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وكات له‌گه‌ڵ حیزبی یه‌كه‌می پێكهێنه‌ری حكوومه‌ت كه پارتییه ده‌كه‌وینە گفتوگۆ و ده‌ڕۆینه ناو ورده‌كارییه‌كان كه چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك به‌شداریی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین و كام پۆستمان به‌رده‌كه‌وێت".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




