خاوه‌نی وێنه به‌ناوبانگه‌كانی كۆڕه‌وه‌كه‌ی كورد كۆچی دوایی كرد

یۆنان-KDP.info- ئەو وێنەگرە یۆنانییه‌ی له كاتی كۆڕه‌وی گه‌لی كورد له باشووری كوردستان، به كامێراكه‌ی چه‌ندین وێنه‌ی نه‌هامه‌تی و ئازاره‌كانی گه‌لی ئاواره‌بووه‌كانی ده‌ستی رژێمی پێشووی عێراقی گرت و بڵاوكرده‌وه، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه.
یانیس به‌هراكیس، وێنه‌گری ناوداری یۆنانی

ئه‌و وێنه‌گره ناوی "یانیس به‌هراكیس"ـه و ساڵی 1960ـی له شاری ئەسینای پایته‌ختی یۆنان له دایكبووه. وه‌ك وێنه‌گرێك له چه‌ندین ناوچه‌ی پڕ رووداوی گه‌رم و كاره‌ساتبار به كامێراكه‌یه‌وه ئاماده بووه‌و له رێگه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌و رووداوه مێژووییانه‌ی ئه‌و وێنه‌گره یۆنانییه نه‌هامه‌تییه‌كانی وێنه‌گرتووه، كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی ساڵی 1991 بووه.
فۆتۆگرافه‌ره یۆنانییه‌كه له کۆڕەوه‌كه‌ی کورد لە ساڵی 1991، جه‌نگی ئەفغانستان، ساڵی 1988 له كاتی ده‌ربه‌ده‌ربوونی هەزاره‌ها هاووڵاتی کۆسۆڤۆ و شه‌ڕی چیچان، زه‌مین له‌رزه‌كه‌ی کشمیر و رووداوه‌كانی "بەهاری عەرەبی" و نه‌هامه‌تییه‌كانی كۆچبه‌ران له‌سه‌ر ئاستی جیهان، چه‌ندین وێنه‌ی دیار و به‌ناوبانگی گرتووه.

یه‌كێك له وێنه ناوداره‌كانی یانیس به‌هراكیس له كاتی كۆڕه‌وه ملیۆنییه‌كه‌ی گه‌لی كورد له ساڵی 1991
به‌هراكیس له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا وه‌ك وێنه‌گرێكی به‌ناوبانگ ناسرابوو، به‌هۆی وێنه‌كانییه‌وه چه‌ندین جار خه‌ڵات كراوه و خه‌ڵاتی "فۆتۆ ژۆرنالیستی جیهانی"ـشی وه‌رگرتووه.
به‌ڵام دواجار یانیس له ته‌مه‌نی 58 ساڵیدا به‌هۆی توشبوونی به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه كۆچی دوایی كرد.




