جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانی کرد
__2019_03_03_h16m54s20__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3/3/2019، د. ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له نووسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی له د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیدارەكەدا د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پیرۆزباییی له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان كرد به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌گشتی و په‌رله‌مانی كوردستان و نوێنه‌رانی كورد له په‌رله‌مانی عێراق كرده‌وه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگیی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و دروستكردنی لێژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوانیاندا كرا بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری كاروباره‌كانی یه‌كتر بن. هه‌روه‌ها باس له چۆنیه‌تیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان لێژنه‌كان به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساكان كرا.
د. ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنانی جێگرى دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و شاندی یاوه‌رى، جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: "په‌رله‌مانی كوردستان ده‌خوازیت په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌بێت و كاری هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگی له نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌بێت بۆ كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه له نێوان هه‌رێم و به‌غدادا هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدا چاره بكرێن.




