٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەردانی چینوتوێژەكان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

بارزان-KDP.info-  سەردانی چینوتوێژەكانی كوردستان بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان بەردەوامە، ئەمڕۆ شاندی لقی 26ی گوڵان و گرووپی نەوەكانی بارزانی، سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كرد و سۆز و پەیمانیان بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر دووپات كردەوە.

سەردانی بەرپرس و كادیران و ئەندامانی لقی ٢٦ی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرجەم ڕێكخستنەكانی لق و چینوتوێژەكانی دەڤەری باڵەكایەتی و دەوروبەری بۆ سەر مەزاری نەمران لە بارزان و دوای پێشوازیكردنیان لە لایەن نوێنەری سەرۆك بارزانی، خەلات بارزانی و لێژنەی پێشوازییەوە، بەرپرسی لق و بەرپرسانی ئیداری و حكوومی باسیان لە خەبات و تێكۆشانی بارزانی نەمر كرد كە زیاتر لە نیوسەدە خەباتی كردووە بۆ ئەوەی گەلەكەی بە ئازادانە بژی.

 

لە لایەكی دیكەوە، گرووپی نەوەكانی بارزانی سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد، دوای پێشوازیكردن و دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەمران سۆزیان دا كە لەسەر ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر بەردەوام بن و درێژە بەو خەباتە بدەن كە بارزانی نەمر بۆی تێدەكۆشا.

ڕابین شێروانی

 

هەواڵی پەیوەندیدار