سەعدی پیرە بۆ KDP.info: پارتی و یەکێتی بەدیلی یەکتریان نییە..گەشبینین رێکدەکەون

دهۆک-KDP.info- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەعدی پیرە، ڕایگەیاند، ناوەرۆکی نامەکەی بارزانی و کۆسرەت ڕەسووڵ زۆر ئەرێنی بوون و بڕیارە پارتی و یەکێتی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دوای ئاڵوگۆڕکردنی ئەو نامانە کۆ ببنەوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ناوەرۆکی نامەکەی بارزانی و کۆسرەت ڕەسووڵ زۆر ئەرێنییە و ئاڵوگۆڕکردنی نامەکان زۆر باش بوون و گەشبینینن بە ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی."
پیرە ئاماژەیش یدا: "بڕیارە دوو تا سێ ڕۆژی تر پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا کۆ ببنەوە و زۆر گەشبینینن بە ڕێککەوتن، چونکە پارتی و یەکێتی بەدیلی یەکتریان نییە و دەبێت ڕێک بکەون و ئەمە خواستی گەلی کوردستانە، دەبێ ڕێککەوتنێک بکرێت."
کــاروان بــاعەدری




