كەریم شنگالی: داعش کۆتایی نەهاتووە و چالاکییەکانی بەردەوامە

ههولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، داعش بووە هۆی لەنێوچوونی 70%ی ژێرخانی ئابووریی شارەکان و تاوەکو ئێستاش داعش کۆتایی نەهاتووە و چالاکییەکانی بەردەوامە.
كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە پانێڵی سێیەمی رۆژی یەکەمی کۆڕبەندی ساڵانەی هەولێر کە لەژێر ناوی (عێراق و رەوشی ئاسایشی بێچارەسەر) بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکێشکرد و رایگەیاند: "کۆتایی داعش واتای کۆتایی تیرۆر نییە و ژینگەی عێراقیش رێگەخۆشکەربوو بۆ ئەوەی خەڵک هاوئاهەنگی لەگەڵ تیرۆر بکەن".
وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەدا: ''لە کابینەکانی حکوومەتی عێراق نەتوانرا متمانە دروستبکرێت، دەبێت پڕۆسەی ئاشتەوایی راستەقینە لە عێراق دەستپێبکات''.
كەریم شنگالی گوتیشی: "پێویستە دەستەیەکی دادوەریی سەربەخۆ دابمەزرێت بۆ دادگاییکردنی ئەندامانی داعش".




