د. ڤالا فه‌رید: په‌رله‌مان یاسای بۆ ماف و ئیمتیازاتی پێكهاته‌كانی هه‌رێم ده‌ركردووه

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینی، د. ڤالا فه‌رید ابراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا نه‌بی قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان و فراكسیۆنه‌كانی كریستیان و ئه‌رمه‌ن، له‌نووسینگه‌ی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی له د.عچید یوسف میری به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه تایبه‌تیه‌كان له دامه‌زراوه‌ی ره‌وه‌ندی كلدانی له ئه‌مریكا و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا د. عچید یوسف میری به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه تایبه‌تیه‌كان له دامه‌زراوه‌ی ره‌وه‌ندی كلدانی له ئه‌مریكا پیرۆزبایی له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێری په‌رله‌مان كرد به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونیان له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و پوخته‌یه‌ك له‌كار و باره‌كانی له دامه‌زراوه‌ی ره‌وه‌ندی كلدانی له ئه‌مریكا باسكرد.
هه‌رله‌دیداره‌كه‌دا د. عچید یوسف میری سوپاس و پێزانی خۆیان ئاڕاسته‌ی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، "سه‌ره‌ڕایی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش و قه‌یرانی دارایی به‌وپه‌ری دڵگه‌رمییه‌وه پێشوازییتان له ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ران كرد و هه‌رێمی كوردستان به‌دوورگه‌یه‌كی ئارام له په‌ناگه و داڵده‌ی سه‌رجه‌م لێقه‌وماوان و په‌رنابه‌ران به‌هه‌مووپێكهاته‌كانه‌وه. هیواشی خواست ئه‌م ئارامییه و پێكه‌وه‌ژیانه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه ره‌نگ بداته‌وه بۆ ته‌واوی عێراق.
لای خۆشیه‌وه د. ڤاڵا فه‌رید سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وێرای به‌خێرهێنانی د. عچید یوسف میری و شاندی یاوه‌ری پوخته‌یه‌كی له رێكاره یاساییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و فراكسیۆنه‌كان و پێدانی رۆڵ به پێكهاته‌كان له دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌پێ یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان شیكرده‌وه و رایگه‌یاند، په‌رله‌مانی كوردستان یاسایی تایبه‌تی بۆ ماف و ئیمتیازاتی پێكهاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه و هه‌موو لایه‌ك په‌یوه‌ستین به‌بێ جیاوازی به پره‌نسیپی پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانیشمان به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر پێكهاته‌كان هاتووه له شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش ببرێته دادگایی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به جینۆساید بناسرێت و قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتووان بكرێته‌وه.




