خۆشناو: لایه‌نه‌كان كۆكن له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، هه‌موو لایه‌نه‌كان كۆكن له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌شڵی، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه بۆ پێشكه‌ش كردنی ناوی كاندیده‌كانیان بۆ لێژنه هه‌میشه‌یه‌كانی په‌رله‌مان.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "رۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه بۆ پێشكه‌ش كردنی ناوی كاندیده‌كانیان بۆ لێژنه هه‌میشه‌یه‌كانی په‌رله‌مان.
خۆشناو گوتیشی، "دیاریكردنی ناوی په‌رله‌مانتاره‌كان به پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێت.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی، په‌یوه‌ست به هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم گوتی، "تا ئێستا هیچ پرۆژه یاسایه‌ك بۆ هه‌مواركردنی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم پێشكه‌ش نه‌كراوه و هه‌موو لایه‌نه‌كانیش كۆكن له‌باره‌ی كارا كردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته، چونكه بابه‌تێكی نیشتیمانیه و په‌یوه‌سته به هه‌موو لایه‌كمان و به تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش هانگاوی بۆ ده‌هاوێژین.




