٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هاووڵاتیان بۆ KDP: ئەم رێبازە لەبیر ناكەین پەیمانە رێی بارزانی كوردستان یان نەمانە

سەرچاوە: KDP.info
 
 
بارزان-KDP.info- ئەمڕۆ بە هەزاران هاووڵاتی لە چینوتوێژەكانی كوردستان و پارچەكانی دیكە سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان كردووە، سەردانیكردنی هاووڵاتیانیش بەردەوامە، هەموو ئەو شاند و هاووڵاتیانەی سەردانی مەزاری نەمرانیش دەكەن لەلایەن خەڵات بارزانی، نوێنەری سەرۆك بارزانی پێشوازیان لێدەكرێت، دوای پێشوازی لێكردن و دانانی تاجە گوڵینە سۆز و پەیمان بۆ رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر دووپات دەكەنەوە.
 
 
دڵدار حەسەن، هاووڵاتیەكی هەولێرە و ئه‌مڕۆ سەردانی مەزاری نەمرانی لە بارزانی كردووە بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "ئەم شوێنە شوێنێكی پیرۆزە، چۆن لە رابردوو كلتوورێكی پێشمەرگایەتی و خۆبەخشی لەسەرەتاكانی شۆڕشدا سەری هەڵدا، ئێمە وەكو چینوتوێژەكانی هەولێر سۆز و پەیمان نوێ دەكەینەوە كە لەسەر ئەو رێبازە پیرۆزە بەردەوام ده‌بین و بەردەوام لە خزمەت ئەو رێبازە پیرۆزە دا ده‌بین.
 
 
شەهاب زكری، قوتابیەكی زانكۆی سەلاحەدینە، ئه‌ویش بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "ئەم رێبازە لەبیر ناكەین پەیمانە، رێی بارزانی كوردستان یان نەمانە، بۆیە بەڵێنمان دووپاتكردەوە كە لە خزمەتی ئەو رێبازە پیرۆزەدا بین و وەكو قوتابیەكی سەرەڕم پێشەنگ بین لە خەبات و قوربانیداندا.
 
 
زۆرزان دلێر، ئافرەتێكی دهۆكە له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مران وه‌ها بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوا و گوتی، "خۆم بە خۆشحاڵ زانی كە ئەمڕۆ لە دهۆكەوە سەردانی مەزاری نەمرانم لە بارزانم كرد، بە خۆشحاڵیەوە لە خزمەتی ئەو رێبازە پیرۆزەدا دەبین، ئەمڕۆ بۆ ئەوە هاتووینەتە سەر مەزاری نەمران كە سۆز و پەیمان نوێ بكەینەوە بۆ ئەو رێبازە و تا لە ژیاندا ماوبین لەسەر ئەو رێبازە بەردەوام دەبین و هەردەم درێژە پێدەری خەباتی بارزانی نەمر دەبین و هاوكار و پاڵپشتی سەرۆك بارزانی بین، بۆ ئەوەی بەو ئاواتە بگەین كە بارزانی نەمر و باب و باپیرانی ئێمە خەباتیان بۆ كردووە.
 
 
سەرهه‌نگ رەسوڵ، مامۆستای زانكۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "ئەمڕۆ ڕۆژی كۆچی دوایی سەركردەی گەلی كوردە، پەیمان تازە دەكەینەوە بۆ گەلەكەمان و سەركردەی كورد، ئەو دەسكەوتە گەورانەی ئێستا هاتوونەتەدی و گەلی كورد شانازییان پێوە دەكات، لە ئەنجامی شۆڕشی بارزانی نەمر دەست هاتوون، شۆڕشی بارزانی نەمر، تاكە شۆرشە، كە لە سەرتاسەری كوردستان بەبێ جیاوازی و بە یەك پەیام بەرپا كرا، ئەوەی زۆر گرنگە ئەوەیە كە شۆرشی بارزانی تا ئێستاش بەردەوامە، بەڵام خەباتەكەی بە شێوەیەكی دیكەیە".
 
تارق ئیسماعیل، فەرمانبەری میری كە لە سنووری سلێمانی سەردانی مەزاری نەمرانی كردووە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، "پێویستە هەر ساڵ ئەو رۆژە یاد بكەینەوە و سەردانی مەزاری نەمران لە بارزان بكەین و دەرس لەو زاتە گەورەیە وەربگرین و تێكۆشان و خەباتی ئەو زاتە گەورەیە لەبەرچاو بگرین و لەسەر خەبات و تێكۆشانی ئەو بەردەوام بین، چونكە هەموو ژیانی خۆی بۆ قوربانی میللەتەكەی بووه‌، كەسێك كە هەموو ژیانی خۆی قوربانی میللەتەكەی بكات، نامرێت و لە دڵی گەلەكەی هەر زیندوو دەمێنێت".
 
 
 
ڕابین شێروانی 
 

هەواڵی پەیوەندیدار