فراکسیۆنی پارتی، پابەندیی خۆمان بە عهدالهتی بارزانی نهمر دووپات دەکەینەوە

هەولێر-KDP.info- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی مستەفا بارزانی، رێبەری شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی کوردستان، جەخت لە درێژەدان بە رێبازە پیرۆزەکەی دەکاتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا فراکسیۆنی پارتی دڵنیایی بە هێزەکانی پێشمەرگە و گەلی کوردستان دەدات، کە بەردەوام بن لە چەسپاندنی مافەکانیان لە پەرلەمان بۆ گەیشتن بە عەدالەتی بارزانیی نەمر.
دەقی راگەیەندراوەکەی فراکسیۆنی پارتی:
ڕاگهێنراوی فراکسیۆنی پارتی
لهساڵوهگهڕی کۆچی دوای بارزانی نهمر
بەبۆنەی ساڵوەگەڕی 40ـەمی کۆچی دوایی بارزانی نەمر، باوکی ڕۆحیی کورد و ڕێبەری بزووتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کوردستان، جەخت لە درێژەدان بە رێبازە پیرۆزەکەی دەکەینەوە.
کۆچی دوایی بارزانی نهمر زیانێکی گەورەی لە شۆڕش و گەلی کوردستان دا، بەڵام بە حیکمەتی سەرۆک مەسعوود بارزانی و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو، ئیرادهی خهڵکی کوردستان و ئازادیخوازان جارێکی دیکە شۆڕشی گەلی کوردستان لە دژی ستەم و داگیرکاریی بەعس، دەستی پێ کردەوە.
بارزانی نەمر وەک ڕێبەر و پێشمەرگەیەک هەموو ژیانی بۆ خزمەتی گەلی کوردستان و دۆزه ڕهواکهی تەرخان کردبوو، ئێمەش لە فراکسیۆنی پارتی وەک شوێنکهوتووێکی ئەو ڕێ و ڕێبازە، پابەندیی خۆمان بە هەوڵدان بۆ چەسپاندنی مافەکانی پێشمەرگە و گەلی کوردستان لە پەرلەمان و عهدالهتی بارزانی نهمر، دووپات دەکەینەوە.
لەو یادەدا، هیوادارین هەموو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بە یەکڕیزی و یەکگوتاری کار بۆ گێڕانەوەی کەرکووک و هەموو ناوچە کوردستانییەکان بکەنەوە، کە بارزانی ئامادە نەبوو سازش لەسەر بستێکی هیچ ناوچەیەکی کوردستان بکات.
دروود بۆ ڕۆحی ڕابهرو سیمبوڵی نیشتمانی و نهتهوهیی بارزانی نهمرو تێکڕای شههیدانی کورد و کوردستان.
فراکسیۆنی پارتی
له پهرلهمانی کوردستان




