٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

فوئاد حوسێن: ئامادەكاری بۆ داڕشتنی بودجەی 2020 دەكەین

سەرچاوە: KDP.info
 
ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی دووبارە نەبوونەوەی نووسینەوەی بودجەی 2019 كە بەهۆی ناكۆكی نێوان هێزە سیاسییەكان بۆ ماوەیەك دواكەوت، فوئاد حوسێن وەزیری دارایی نووسینەوەی بودجەی 2020ی راگەیاند و دەڵێ، ئامانجمان ئەوەیە هاوئاهەنگی پێشوەختمان هەبێت لەگەڵ هەموو دامەزراوەكان و پارێزگاكان بۆ دەستنیشانكردنی پێویستییەكان.
 
ئەمڕۆ پێنج شەممه‌ فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق رای گەیاند، حكوومەت بڕیاری داوە ئامادەكاری بكات بۆ نووسینەوەی بودجەی 2020 بۆ ساڵی داهاتوو.
 
بەگوێرەی بەیاننامەكەیەكی وەزارەتی دارایی، فوئاد حوسێن لە كۆبوونەوەی جۆی هوود كاربەڕێكەری باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق، ئاشكرای كردووە كە حكوومەت بەردەوامە لە داڕشتنی پلانی جێبەجێكردنی بەرنامەكەی و هەروەها ئامادەكاری دەكات بۆ نووسینەوەی بودجەی 2020 بۆ ئەوەی هاوئاهەنگی پێشوەخت لەنێوان دامەزراوەكان و پارێزگاكان لەگەڵ حكوومەت هەبێت بە مەبەستی دەستنیشانكردنی پێویستی ئەوان و جێكردنەوەی لە ناو بودجەی 2020 و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر.

هەواڵی پەیوەندیدار