٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عوسمان شوانی: بڕیارە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی هەرێم هەفتەی دابێت ئەنجام بدرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بڕیار بوو ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بە سەرپەرشتیی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان ببەسترێت، سكرتێری ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمیش رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكە بۆ هەفتەی دابێت دوا خراوە.

عوسمان شوانی، سكرتێری ئەنجوومەنی ئابووری، بە ماڵپەڕی فەڕمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، دوێنێ ئاگادار كراونەتەوە، كە كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی حكوومەتی هەرێم بۆ هەفتەی دابێت دوا خراوە، بەڵام هێشتا رۆژەكەی دیاری نەكراوە.

شوانی ئاماژەی بەوەش دا، ئەو كۆبوونەوەیەی كە بڕیارە هەفتەی دابێت ئەنجام بدرێت، پەیوەستە بە كۆبوونەوەكەی ئەنجوومەنی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان، كە ئەوان چ بڕیارێك بدەن، لیژنەی دارایی هەرێمیش لە ژێر رۆشنایی ئەوان كۆ دەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كۆبوونەوەی لیژنەی دارایی هەرێم، كە بڕیارە لە هەفتەی دابێ ئەنجام بدرێت، بە سەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران و رێباز حەملان وەزیری دارایی و عوسمان شوانی سكرتێری ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێم دەبێت و تاوتوێی داهات و چۆنیەتیی چارەكردنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی تێدا دەكرێت، وەك بەرچاوڕوونییەك بۆ حكوومەتی هەرێم، كە چەندە بودجە پێویستە بۆ لابردنی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبه‌ران، تا بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەبارەوە بدرێت.

 

خێڵان بەختیار

 

هەواڵی پەیوەندیدار