٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە (2)ی ئاسایی، ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمان، لە كاتژمێر 10ی بەیانیی رۆژی هەینی رێكەوتی 2019/3/1.

ئەمەش دەقی بانگهێشتەكەیە:

بانگهێشت بۆ/ گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمانی كوردستان

بەپێی حوكمی بڕگەی (سێیەم)ی ماددە (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی ـ عێراق، بڕیارمان دا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشـتنی ژمارە (2)ی ئاسایی، ســـاڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، لە كاتژمێر (10)ی بەیانیی رۆژی هەینی رێكەوتی 1/3/2019ـدا، تكایە لە كاتـی دیـاریكراودا ئامادە بن.

 

د. ڤاڵا فەرید ئیبراهیم

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان-عێراق

  

هەواڵی پەیوەندیدار