٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لەسەر ئەركی نێچیرڤان بارزانی دوو پڕۆژە بۆ پەرستگای لالش جێبەجێ دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

 

شێخان-KDP.info- قایمقامی شارۆچكەی شێخان دەڵێ، لەسەر ئەركی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بە گوژمەی ٣٨٠ملیۆن دینار، دوو پڕۆژەی گرینگ بۆ پەرستگای لالش جێبەجێ دەكرێن.

شێخ سەردار شێح یەحیا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، دوو پڕۆژەی گرینگ لەسەر ئەركی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، بۆ پەرستگای لالش بە شێوەیەكی راستەوخۆ جێبەجێ دەكرێن، ئەوانیش دروستكردنی رێگا بۆ پەرستگای لالش و پڕۆژەی ئاو بۆ پەرستگاكە و ئاودانی رەزوباغی پەرستگاكەن، كە ئەمەش سوودی زۆری بۆ پەرستگاكە دەبێت.

شێخ یەحیا گوتیشی، ئەو دوو پڕۆژەیە لە رێگای قایمقامییەت و پارێزگای دھۆكەوە جێبەجێ دەكرێن و گوژمەی ٣٨٠ملیۆن دیناریشیان بۆ تەرخان كراوە، كە ئێستا ھەردوو پڕۆژەكە لە قۆناغی جێبەجێكردندان.

قایمقامی شێخان دەشڵێ، ئەو دوو پڕۆژەیە دیاریی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانن بۆ پەرستگای لالش و جێگای دەستخۆشین.

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار