٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەكتەبی سیاسیی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی فەوزی ئەترووشی دەكات

سەرچاوە: KDP.info

 

بەڕێزان خانەوادەی هەڤاڵی تێكۆشەر (فەوزی ئەترووشی)

دڵگران بووین بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس، تێكۆشەر و دڵسۆزی رێبازی پارتی و بارزانی، خوالێخۆشبوو (فەوزی ئەتروشی).

بەو بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەش و شەریكی خەمتان دەزانین.

هەڤاڵی خوالێخۆشبوو (فەوزی ئەترووشی) تێكۆشەر و رۆشنبیر و كادیرێكی دێرینی پارتیمان بوو، چەندین بەرپرسیاریەتی لە بواری رێكخستن و پەیوەندییەكان و ئیداری دڵسۆزانە راپەڕاندووە و، ھاوكات لە بواری راگەیاندندا رۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە و لە رێی وتار و نووسینەكانیەوە خزمەتێكی زۆری كولتوور و رۆشنبیریی كوردی كردووە و لەو كاروانەی كاركردنیشیدا چەندین بەرپرسیاریەتی بەجێگەیاندووە.

كۆچی دوایی ئەو كادیر و رۆشنبیر و نووسەرە مایەی زیانێكی گەورەیە، هیواخوازین هاوخەمیی هەڤاڵ و هاوپیشەكانی ببێتە مایەی دڵنەوایی و سەبووریی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان و لە خەمتان كەم بكاتەوە.

دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای هەڤاڵی كۆچكردوویشمان بەهەشتی بەرین بێت.

 

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

25/2/2019

هەواڵی پەیوەندیدار