٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەرخی برماغ: رۆڵی سەرۆك بارزانی لەبیر ناكەین.. دەبێ وڵاتان وەك كوردستان بێنە پێشەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی بزووتنەوەی دیموكراتی توركمان، ئاماژە بە گرینگیی بەشداریی پێكهاتەكان لە كابینەی حكوومەت و پەرلەمانی كوردستاندا دەكات و دەڵێت، ئەوەی لە كوردستان كرا، دەنگدانەوەی هەبوو و نموونەیەكی زەقی دیموكراسییە، لەبەر ئەوە دەبێ وڵاتانی دیكەش مافی نەتەوەكان پێشل نەكەن و وەك كوردستان بێنە پێشەوە".

كەرخی ئاڵتی برماغ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بەشداریی توركمان لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، دەنگدانەوەیەكی زۆر باشی هەبوو و هەنگاوێكی جیددی بوو بۆ چوونەپێشەوەی پرۆسەی دیموكراتی لە كوردستان، چونكە ئەو نەتەوانەی لەگەڵ كورد دەژین، چەندی بگەنە پلەو پایەی خۆیان، ئەوەندە گوزارشت لە دیموكراتییەتی كوردستان دەكات".

برماغ گوتیشی: "رۆڵی سەرۆك بارزانی لەبیر ناكەین، كە لە هەموو بۆنەیەكدا جەختی لەسەر مافی نەتەوەكانی دیكە كردووەتەوە بەوەی كە لە كوردستاندا پێكەوە دەژین، ئەم هەنگاوەش دەنگدانەوەی جیهانیی هەبووە، هەروەها دەبێتە نموونەش بۆ دراوسێكان كە تا ئێستا جورئەتی ئەوە ناكەن ماف بە نەتەوەكانی دیكە بدەن".

سەرۆكی بزووتنەوەی دیموكراتی توركمان راشیگەیاند: "حكوومەتی عێراق نادادپەروەرانە لەگەڵ توركماندا مامەڵە دەكات و یەك وەزارەتیشی بە توركمان نەداوە، كە توركمان نەتەوەی سێیەمە لە عێراقدا، بەڵام ئەوەی لە كوردستان كرا، دەنگدانەوەی هەبوو و نموونەیەكی زەقی دیموكراسییە، لەبەر ئەوە دەبێ وڵاتانی دیكەش مافی نەتەوەكان پێشل نەكەن و وەك كوردستان بێنە پێشەوە".

 

كارزان سەباح هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار