٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دهۆك.. نێچیرڤان بارزانی رەزامەندیی نیشان داوە هێڵێكی نوێی كارەبا جێبەجێ بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

 

دهۆك-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی رەزامەندیی نیشان داوە بۆ خەرجكردنی پازدە ملیۆن دۆلار تا هێڵێكی نوێی گواستنەوەی كارەبا بۆ پارێزگای دھۆك جێبەجێ بكرێت، قایمقامی قەزای ناوەندیی دھۆكیش دەڵێ، لەگەڵ وەزارەتی كارەبا گەیشتوونەتە رێككەوتن تا هێڵەكە دەكەوێتە كار، ھاوكاریی پارێزگای دھۆك بكرێت.

جەھوەر عەلی، قایمقامی قەزای ناوەندیی دھۆك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "شاندێكی پارێزگای دھۆك بۆ گەیاندنی گلەیی خەڵكی پارێزگاكە سەردانی وەزارەتی كارەبای حكوومەتی ھەرێمی كوردستانی كردووە، مەبەست لە سەردانەكەش گەیاندنی ئەو ناڕەزاییەی دانیشووانی دھۆكە لە دابەشكردنی كارەبای نیشتیمانی كە ھەست بەوە دەكەین عەدالەتی تێدا نییە، لەگەڵ بریكاری وەزارەتیش گفتوگۆمان لەسەر بەرزكردنەوەی توانای هێڵی گواستنەوەی كارەبای دھۆك لە كۆنتڕۆڵی گشتیی كارەبای ھەرێمەوە بۆ پارێزگای دھۆك كردووە".

قایمقامی دھۆك روونی كردەوە: "بە ھۆی ئەو هێڵەی كارەبا كە لە كۆنتڕۆڵی گشتییەوە دەگوازێتەوە بۆ دھۆك، كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتیمانی چەندی زیادیش بن، ھەروەك ئێستا كارەبا دەگاتە دھۆك، لەبەر ئەوەش پلانی وەزارەتی كارەبا ئەوەیە هێڵی بەدیل ھەبێت، رەزامەندیی نێچیرڤان بارزانی وەرگیراوە بۆ ئەوەی هێڵێكی دیكەی نوێ لە نێوان ھەولێر و دھۆك دروست بكرێت بۆ ئەوەی كارەبای زیاتر بە دھۆك بدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان بڕی پازدە ملیۆن دۆلاری خەرج كردووە".

عەلی دەڵێت: "جارێك خەمڵاندنی بۆ كراوە، دوازدە ھەتا پازدە ملیۆن دۆلاری پێویستە تا هێڵێكێ نوێ دروست بكرێت، نێچیرڤان بارزانی رەزامەندی لەسەر پارەكە نیشان داوە تەنیا جێبەجێكردنی پڕۆژەكە ماوە".

لەبارەی گلەیی خەڵكی دھۆك له‌ ھەمبەر وەرگرتنی پارەیەكی زۆر لە كارەبای ئەھلی، جەھوەر عەلی ده‌ڵێ: "ئێمە تا ئەو هێڵە دروست دەكرێت داوای قەرەبوومان لە حكوومەت كردووە، چونكە خۆی كە كارەبای نیشتیمانی كەم بێت، ئەوەی كارەبای ئەھلی بەكار دێت و بە پارەیەكی زیاتر لەسەر ھاووڵاتیان دەكەوێت، ئێمە داوامان كردووە یان گاز بۆ خاوەنی مۆلیدەكان دابین بكرێت، یانیش وێستگەی كواشێ بەكار بخرێت و باڵانسێك لە نێوان پارێزگاكاندا ھەبێت".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار