٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی ناوخۆ: تا ئێستا ١٣ھەزار و ٥٠٠ چەك لەناو براون

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ كاروانی سێیەمی ئەو چەكانە لەناو بران، كە بێمۆڵەت بوون و دەستیان بەسەردا گیرابوو، بەمەش تا ئێستا ١٣ھەزار و ٥٠٠ چەك لەناو براون.

د. سامی جەلال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتن و لەناوبردنی چەكە بێمۆڵەتەكان بەردەوامە و ئەمڕۆ كاروانی سێیەمی ئەو چەكانە لەناو بران، كە بێمۆڵەتن و دەستیان بەسەردا گیراوە و ژمارەیان ٣ھەزار و ٥٠٠ چەك بوو، كە لە ماوەی ڕابردووشدا بە دوو كاروان ١٠ هەزاری دیكە لەناو بران.

جەلال گوتیشی، ئەو چەكانەی لەناو دەبرێن، ئەوانەن كە پۆڵین كراون و بە كەڵك نایەن، بۆیە لەناو دەبرێن و ئەوانەی دیكەش بەسەر ھێزەكانی ناوخۆدا دابەش دەكرێن.

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆ باسی لەوەش كرد، ھەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەكە بێمۆڵەتەكان بەردەوام دەبێت و شەش مانگیش دراوەتە خەڵك تا ئەوانەی چەكیان ھەیە تۆماری بكەن، ئەگەرنا دواتر ئەوانەش دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار