٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

١١ منداڵی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار کران

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە توانیویانە ١١ منداڵی دیکەی کوردی ئێزدی لە دەستی داعش ڕزگار بکەن.

نووسینگەی ڕزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە کۆپییەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ناردووە، ڕایگەیاند: "نووسینگەکەیان توانیویانە ١١ منداڵی کوردی ئێزدی لە دەستی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی باعۆزی سووریا ڕزگار بکەن."

ئەوەش خراوە تەڕوو، ئەو منداڵانە ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن داعشەوە ڕفێندرابوون و خێزانەکانیان شەھید کرابوون و ئەوانیش لە سەربازگەکانی ئەوان ڕاھێنانیان پێ کراوە و ئایینەکەشیان گۆڕیون.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، ئێستا ئەو منداڵانە لە ماڵی ئێزدین لە سووریا و بە زووترین کات ڕەوانەی ھەرێم دەکەرێنەوە و بە کەسوکاریان شاد دەبنەوە و لە ماوەیەکی نزیکدا ژمارەیەکی دیکەش ڕزگار دەکەین.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار