لە هه‌ڵه‌بجه زەوی بەسەر میراتگری شەهیدان و فەرمانبەراندا دابەش دەکرێت

هه‌ڵه‌بجه-KDP.info- سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ، له حه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه.
كوێستان ئه‌كره‌م، سه‌رۆكی شاره‌وانیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا ڕایگه‌یاند: "له حه‌فته‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی زه‌وی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، كه900 پارجه زه‌وی ئیفرازكراومان هه‌یه".
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و میراتگری شه‌هیدان و ماموستایاندا دابه‌ش نه‌كراوه، سه‌دان كه‌س له چاوه‌ڕوانیی وه‌رگرتنی زه‌ویدان، به بڕیاری سه‌رۆكایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم دابه‌شكردنی زه‌وی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه".
كوێستان ئه‌كره‌م گوتیشی: "ئێستا چاوه‌ڕوانی لیستی میراتگری شه‌هیدانین كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراونەوە ناوی میراتگرانی شه‌هیدانی سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجەمان بۆ بنێرنن تاوه‌كو دەست بە ڕێكاره‌كانی پێدانی زه‌وی بە میراتگری شەهیدان بكه‌ین".
له‌باره‌ی میكانیزمی دابه‌شكردنی زه‌وییەوە، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه گوتی: "سه‌ره‌تا زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری شه‌هیدان دابه‌ش دەکەین و پاشان بەسەر مامۆستایان و فه‌رمانبه‌راندا".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




