مه‌حموود محه‌ممه‌د: بۆ رێككه‌وتن ناگه‌ڕێینه‌وه خاڵی سفر.. كه‌ركووك ته‌نیا موڵكی لایه‌نێك نییه

هەولێر-KDP.info- مه‌حموود محه‌ممه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، له كۆبوونه‌وه‌كانماندا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی جه‌ختمان له یه‌كێتی خاكی نیشتمان و حوكمڕانی سه‌رتاسه‌ری و سه‌قامگیری كرده‌وه.
مه‌حموود محه‌ممه‌د په‌یوه‌ست به پرسی كه‌ركووك رایگه‌یاند، "كه له هه‌موو خاڵه‌كانی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆك بووین ته‌نیا خاڵیك نه‌بێ كه تێڕوانینی جیاوازمان بۆی هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه ئێمه وتمان كه‌ركووك و ناوچه‌كانی مادده‌ی 140 ئاسایی بكرێنه‌وه و رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بكه‌ین دواتر پارێزگار هه‌ڵبژێرین، به‌ڵام یه‌كێتی زیاتر ئه‌وله‌ویه‌تی ئیشه‌كانیان ئه‌وه بوو كه پارێزگارێك دابنرێت بۆ كه‌ركووك و دواتر ئاسایی كردنه‌وه و كاره‌كانی دیكه بخرێنه‌وه قۆناغێكی دیكه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كه‌ركووك به ته‌نیا موڵكی لایه‌نێك نییه به‌ڵكوو موڵكی هه‌موو لایه‌نه‌كان و خه‌ڵكی كوردستانه، ئاشكراشی كرد، ئه‌ندامانی پارتی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له 18ی شوبات 12 واژوویان كۆكرده‌وه، به‌ڵام براده‌رانی یه‌كێتی ته‌نیا دوو واژووشیان نه‌هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا كه له پشوو دابوو بتوانێت كۆبوونه‌وه بكات .
كوردستان تیڤی




