٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

چەندین نۆڕینگەی پزیشكی و دەرمانخانە دادەخرێن

سەرچاوە: KDP.info

 

سۆران-KDP-info- قایمقامی سۆران رایگەیاند، بە بڕیاری وەزارەتی تەندروستی، سەرجەم نۆڕینگە و دەرمانخانەكان لە سنووری سۆران و دەوروبەری رێك دەخرێنەوە و بەشێك لە دەرمانخانەكان دادەخرێن.

كرمانج عیززەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە نووسراوی فەرمیی وەزارەتی تەندروستی، ئاگادار كراینەوە بۆ رێكخستنەوەی ھەموو نۆڕینگەكان و دەرمانخانەكان لە سنوورەكەمان، ھەر بەپێی ئەم بڕیارەش بەشێكی زۆری دەرمانخانەكان دادەخرێن، چونكە لە رێنماییەكەدا ھاتووە، كە نابێت دەرمانخانەكان لەلایەن پەرستاران یان یاریدەدەری پزیشكەوە دەرمان بە نەخۆش بدەن، بەڵكوو دەبێت دەرمانخانەكان پزیشكی پسپۆڕ و شارەزای خۆیان ھەبێت".

عیززەت دەشڵێ: "مەبەست لەم بڕیارە، گرینگیدانی زیاترە بە بواری تەندروستی لە ھەرێمی كوردستاندا، سەرجەم ئەو شوێنانەش كە پێویست بوو، لەو رێنماییە ئاگادار كراونەتەوە و ھەر كەسێك پابەندی نەبێت، رووبەڕووی سزا دەبێتەوە".

سەرەتای ھەفتەیی داھاتوو، لیژنەكانی قایمقامییەت و هێزە ئەمنییەكان و سەندیكای پزیشكان، دەست دەكەن بە رێكخستنەوەی نۆڕینگە و دەرمانخانەكان، بە جێبەجێكردنی ئەم بڕیارەش، چەندین نۆڕینگەی پزیشكی و دەرمانخانە لەو سنوورە دادەخرێن.

 

سیروان سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار