مەکتەبی سیاسیی پارتی چلەی کۆچی دوایی محەممەد مەلا قادر ساز دەکات

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رێوڕەسمێک بەبۆنەی چلەی کۆچی دوایی محەممەد مەلا قادر ساز دەکات.
رێوڕەسمەکە کاتژمێر 4ـی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 24-2-2019 لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر ساز دەکرێت.
رۆژی 15-1-2019، محەممەد مەلا قادر، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسیی پارتی بە نەخۆشی، کۆچی دوایی کرد.




