٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەهمەن كاكە عەبدوڵڵا: ئەولەوییەتمان هەمواركردنی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێكی كوردستان رایگەیاند، لە ئێستادا پەرلەمان سەرقاڵی دروستكردنی لیژنەی یاسایی پەرلەمانە. دەشڵێ: "ئەولەوییەتمان هەمواركردنی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمە".

بەهمەن كاكە عەبدوڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "پەرلەمانی كوردستان دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، لە ئێستادا سەرقاڵی دروستكردنی لیژنەی یاسایی پەرلەمانە، چونكە بە بێ لیژنەی یاسایی هیچ یاسایەك نە هەموار دەكرێتەوە و نە دەردەكرێت، ئێمەیش ئەولەوییەتمان هەمواركردنی یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمە، بۆ ئەوەی سەرۆكی هەرێم هەڵبژێردرێت و پاشان دەست دەكەین بە پڕۆژەكانی تر، كە بۆ خزمەتی خەڵك و ئەو هەرێمە گرینگن."

18ـی ئەم مانگە، پەرلەمانی كوردستان كۆ بوویەوە و دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان دیاری كرا.

 

سەرباز واحید

هەواڵی پەیوەندیدار