شاندێکی باڵای یەکێتیی ئەورووپا سەردانی هەولێر دەکەن
__2019_02_18_h18m56s23__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا ئاماژە بەسەردانێکی گرنگ دەکات کە لە لایەن چەند وڵاتێکی ئەورووپاوە بۆ کوردستان ڕێک خراوە.
دلاوەر ئاژگەیی بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "لە چوارچێوەی پەرەپێدانی پێوەندییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستاندا بڕیارە ئەمشەو جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی و پەرەپێدانی بەلجیکا و کۆمیساریای باڵای یەکیتیی ئەورووپا بۆ یارمەتیی مرۆیی لەگەڵ شاندێکی یەکیتیی ئەورووپا بگەنە ھەرێمی کوردستان و لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی ھەرێمی کوردستان کۆ ببنەوە.
کارزان سەباح ھەورامی




