ئومێد خۆشناو: هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكوومه‌ت خێرا ده‌بن

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان، ئومێد خۆشناو رایگه‌یاند، هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێم خێرا ده‌بن.
ئومێد خۆشناو له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، كه دواى هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئه‌نجامیدا، گوتى: له 6ى 11ى ساڵى رابردووه‌وه چاوه‌ڕوانین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرین، به‌ڵام به‌داخه‌وه، فراكسیۆنى یه‌كێتى له دواین ساته‌كاندا بڕیاریاندا به‌شدارى له دانیشتنى په‌رله‌مان نه‌كه‌ن.
گوتیشى: ئێمه پابه‌ندین به رێككه‌وتنى 5ى شوبات و هه‌ر كاتێك یه‌كێتى هاتنه‌وه پێش، كاندیدى ئێمه بۆ سه‌رۆكایه‌تى كاتى په‌رله‌مان ده‌كشێته‌وه و ئه‌و پۆسته راده‌ستى یه‌كێتى ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: سوپاسى هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نانه ده‌كه‌ین كه هاوپه‌یمانمان بوون له سه‌رخستنى ئه‌و پرۆسه‌یه.
ئه‌وه‌شى گوت: هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان یه‌كه‌م كلیلى هه‌نگاونانه به‌ره‌و كوردستانێكى به‌هێز.




