٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی و یه‌كێتی زۆر لێك نزیك بوونەتەوە و ئومێد زۆره‌ بگەنە رێككەوتن

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، گفتوگۆ لە نێوان پارتی و یەكێتیدا بەردەوامە بۆ ئەوەی تا سەعات سێ بگەنە رێككەوتن. دەشڵێ: "ئومێدی زۆرمان ھەیە رێككەوتن بكرێت، چونكە لێكنزیكبوونەوەی باش ھەیە".

عارف روشدی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "كۆبوونەوەی پەرلەمان تا سەعات سێ دوا خراوە، بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتر بە لایەنەكان بدرێت بگەنە رێككەوتن، لە ئێستاشدا گفتوگۆی بەردەوام لە نێوان پارتی و یەكێتیدا ھەیە تا بگەنە رێككەوتن و زۆریش لێك نزیك بوونەتەوە و ئومێدی زۆرمان ھەیە بگەنە رێككەوتن".

روشدی گوتیشی: "بڕیار دراوە كۆبوونەوەكە سەعات سێ ئەنجام بدرێت و تاكە كێشە كە ماوە، پرسی كەركووكە و رەنگە لەم دوو سەعاتەی داھاتوودا لەوەش بگەنە رێككەوتن، چونكە ھەموو ھەوڵێك دەدرێت كۆبوونەوەی پەرلەمان ئەمڕۆ بكرێت".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار