٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. بەشیر: لە چەند كاتژمێری داهاتوودا نەوتی سپی بۆ ئاوارەكانی هەرێم ده‌نێردرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP-info- جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دوای ھەوڵ و ماندووبوونێكی زۆر و پاش سەردانەكەیان بۆ لای وەزیری نەوتی عێراق، بڕیاری دا لە ماوەیەكی نزیكدا نەوتی سپی بۆ ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.

د. بەشیر خەلیل حەداد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "سەبارەت بە دابینكردنی نەوتی سپی بۆ ئاوارەكانی هەرێم، سەردانی وەزیری نەوتی عێراقمان كرد و داوامان لێ كرد بە زووترین كات نەوت بۆ كەمپەكان دابین بكات".

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق گوتیشی: "پێشبینی دەكەم لە چەند كاتژمێری داهاتوودا كاروانی نەوتی سپی بۆ كەمپی ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت، چونكە وەزیری نەوتی عێراق بڕیاری لەسەر داوە".

سیروان سابیر

 

هەواڵی پەیوەندیدار