كاتژمێر 10 پارتی و گۆڕان رێککەوتنەکەیان واژۆدەکەن

پیرمام-KDP.info- پاش زنجیرەیەك كۆبوونەوە لە هەولێر و سلێمانی، دواجار پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەشداریی بزووتنەوەكە لەو حكوومەتەدا رێككەوتن و، بە 30 خاڵ كە 18 یان تایبەتە بە كوردستان و 12 خاڵیش تایبەتن بە بەغدا، واژۆی هەردوولایان خستەسەر رێككەوتننامەكە.
سهرچاوهیهك له مهكتهبی سیاسی پارتی، به ماڵپهڕی فهرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگهیان، "ئهو ڕێككهوتنهی كه رۆژی یەکشەممە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و جڤاتی نیشتمانی گۆڕان پەسندیانکرد، بڕیارە كاتژمێر 10ی سهرلهبهیانی ئەمڕۆ دووشەممەش لە رێوڕەسمێکدا لە پیرمام واژۆبکرێت.




