نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی، له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی كۆبوویه‌وه

هه‌ولێر-KDP.info- نووسینگه جێگری سه‌رۆكی پارتی دیمو‌كراتی كوردستان له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی نووسینگه به ئاماده‌بوونی د. فوئاد حسین جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی عێراقی فیدڕاڵ له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوویه‌وه.
ته‌ها به‌رواری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی به ناوی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیمو‌كراتی كوردستان به‌خێرهاتنی ئاماده‌بووانی كرد و خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئاماده‌بوونیان .
به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆك وێڕای باسكردنی باروودۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه تیشكی خسته سه‌ر گرنگی و بایه‌خی چوار ساڵی داهاتووی كاری فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و كاری یه‌ك تیمی و به‌یه‌كه‌وه كاركردن به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئه‌دائێكی په‌رله‌مانی سه‌ركه‌وتوو كه جێگای ڕه‌زامه‌ندی و خواستی هاووڵاتیان بێت.
دووپاتیكرده‌وه پابه‌ند بوون به ته‌وجیهات و ڕاسپارده‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك و جه‌نابی جێگری سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تی پارتی و به‌رچاوڕوونی بۆ ئه‌نجامدانی كاری په‌رله‌مانی و هه‌ماهه‌نگی و مامه‌ڵه‌كردنی به‌رپرسیارانه و به‌رگری كردن له مافه‌كانی هاووڵاتیان له ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كان ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ته‌ها به‌رواری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر هه‌ماهه‌نگی بۆ سه‌ركه‌وتنی فراكسیۆن له به‌جێی گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی ئه‌ویش به پشت به‌ستن به په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ناوخۆی پارتی دیمو‌كراتی كوردستان كه نووسینگه‌ی جه‌نابی جێگری سه‌رۆك ئه‌و ئه‌ركه‌ی خراوه‌ته ئه‌ستۆ.
د. فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری دارایی عێراقی فیدراڵ سوپاسی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی كرد بۆ رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌كه به مه‌به‌ستی گفتۆگۆكردن و گۆرینه‌وه‌ی بیروڕا و هه‌ماهه‌نگی زیاتر له نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌ت به مه‌به‌ستی باشتر ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رك و كار و باره‌كان له پێناو خزمه‌ت گه‌یاندن به هاووڵاتیان.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر دواین پێشهات و كاره‌كانی حكوومه‌ت و دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌ی گونجاو بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك و پێشكه‌شكردنی باشترین ئه‌دا و دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره بۆ ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه هه‌یه.
وێڕایی هه‌ماهه‌نگی و میكانزمی گونجاو بۆ تێگه‌یشتن و به‌رچاوڕوونی و پێشكه‌شكردنی ئه‌دای په‌رله‌مانی و حكوومی كه تێیدا بتوانرێت مافه ده‌ستوریه‌كان و ئیستحقاقی هاووڵاتیان بێته دی و به باشترین شێوازی حكومڕانی مافه‌كان بهێننه‌دی.
لەلای خۆیەوە ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیمو‌كراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پوخته‌یه‌كی له چۆنیه‌تی كاركردنی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خسته ڕوو كه به‌یه‌كه‌وه وه‌كو تیمێكی به‌هێز هه‌میشه جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر ماف و ئیستحقاقه ده‌ستوریه‌كان و جێبه‌جێكردنی ڕاسپارده و ته‌وجیهاته‌كان و رۆڵی گرنگی په‌رله‌مانتاران له لیژنه‌كانی په‌رله‌مان و پێداگرتن له سه‌ر مافه ده‌ستوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیانی هه‌رێم.
پاشان په‌رله‌مانتاران تێبینی و بۆچوونه‌كانی خۆیان ده‌ربڕی و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان و باروودۆخی سیاسی و كاری په‌رله‌مانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.




