٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی مەسروور بارزانی و وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئیمارات

سەرچاوە: KDP.info

ئەڵمانیا-KDP.info- لە دووەم رۆژی كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشندا، مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، دوێنێ شەممە 16/02/2019، لەگەڵ ئەنوەر قەرقاش، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دەرەوەی ئیمارات كۆ بووەوە.

لە دیدارەكەدا، دواپێشهات و پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و پەرەپێدان بە فراوانكردنی پەیوەندیی نێوان هەرێمی كوردستان و دەوڵەتی ئیمارات، بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و دەرفەتی وەبەرهێنان، تاوتوێ كرا. هەروەها جەخت لە پێویستیی متمانەی مامەڵەی بازرگانی و رەخساندنی بنەمای پێویست بۆ دۆستایەتی و هاوبەشی لەو بوارەدا كرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار