٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەحموود عوسمان: نزیكبوونەوەی حیزبەكان لە ڕێككەوتن ئومێدبەخشە

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info- حیزبەكانی براوەی هەڵبژاردنەكانی كوردستان، لە كۆبوونەوە و دانوستاندان بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سیاسەتمەداری كورد مەحموود عوسمان دەڵێ، نزیكبوونەوەی حیزبەكان ئومێدبەخشە و، داواش دەكات بە زوویی حكوومەتی نوێ ڕابگەیەندرێت.

دكتۆر مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "كۆبوونەوە و لێكنزیكبوونەوەی بۆچوونی حیزبە براوەكان لە یەكتری بۆ ڕێككەوتن لەمەڕ پێكهێنانی سەرۆكایەتیی هەرێم و حكوومەت و پەرلەمان، ئومێدبەخشە و لە بەرژەوەندیی كوردستاندایە".

مەحموود عوسمان گوتیشی: "گرینگە ڕۆژی 18ـی شوبات پەرلەمانی كوردستان كۆ ببێتەوە، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و پاشان هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم دەستی پێبكرێت".

ئەو سیاسەتمەدارە ئاماژەشی دا: "پێكهێنانی حكوومەت، گرینگە بۆ ئەوەی بە زوویی لە ڕێگەی گفتوگۆوە هەوڵی چارەكردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی بەغدا بدەن".

دەشڵێ: "سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانیش بۆ دۆخی ئێستای كوردستان زۆر گرینگە، كە پێگەی هەرێمی كوردستان زیاتر لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراق و جیهاندا بەهێزتر دەكات".

هێڤیار هەڵەبجەیی

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار