مه‌سروور بارزانی: مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش به چڕی له كۆبوونه‌وه‌كان باس كرا

KDP.info- مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌مانه‌وێ هاوكاری و پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا له میونشن مه‌سروور بارزانی رایگەیاند، "له كۆبوونه‌وه‌كان چه‌ندین پرسی گرنگی ناوچه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیر و به‌رپرسانی باڵای وڵاتان تاووتوێ كرد.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، "له كۆبوونه‌وه‌كاندا، باسی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشمان به چڕی کرد هاوكات ره‌وشی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداشمان خسته‌ڕوو.
مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به داوه‌تی فه‌رمی به‌شداری له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونشن كردووه، كه رۆژی هه‌ینی 15ی شوبات ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و رۆژی 17ی مانگیش كۆتایی دێت.
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوو، مه‌سروور بارزانی، كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامداوه و تێیدا ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشی تاووتوێ كردووه.




