ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی مەسروور بارزانی و نوێنەری سکرتێری گشتیی یوئێن بۆ کاروباری سووریا

میونشن-KDP.info- مهسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا کۆبۆوە و لە دیدارەکەدا مەسروور بارزانی رایگەیاند، هەر شەڕێکی دی رووبدات خەڵکێکی دیکە ئاوارە دەبن و چارەسەری دۆخی مرۆیی قوڕستر دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە ١٦-٢-٢٠١٩ مهسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له درێژەی چالاکی و كۆبوونهوهكانیدا لە پەراوێزی دووەم رۆژی کۆنگرەی ئاسایشی میونشن لەگەڵ گێر پێدەرسن، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا کۆبۆوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا دوا پەرەسەندنەکانی دۆخی سوریایان تاوتوێکرد و هاوڕابوون لەسەر پێویستی دوورکەوتنەوە لە گرژی زیاتر. لەوبارەوە مەسروور بارزانی ئاماژەی بەوەدا و رایگەیاند، هەر شەڕێکی دی رووبدات خەڵکێکی دیکە ئاوارە دەبن و چارەسەری دۆخی مرۆیی قوڕستر دەکات.
مەسرور بارزانی وێڕای دەربڕینی نیگەرانیەکانی لەبارەی ئایندەی گەلی کورد لە سووریا، داوای لە نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا کرد، پێویستە لە گفتوگۆکانی چارەسەرکردنی رەوشەکە گشت پێکهاتە و لایەنە سیاسییەکان بەشداری کارا بکەن، هەروەها روونیشیکردەوە، پێویستە گەرەنتی ماف و ئاسایشی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان پارێزراو بێت.
لە کۆتایی دیدارەکەدا لەوبارەوە هەردوولا هاوڕا بوون درێژە بە پەیوەندی و گۆڕینەوەی بۆچوونەکان بدەن.




