وه‌زیری به‌رگریی بریتانیا: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێزه و له هاوكارییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین

میونشن-KDP.info- مەسروور بارزانی، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و گاڤن ولیا‌مسن، وه‌زیری به‌رگریی بەریتانیا لە میونشنی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ چەند پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا و وەزیری دەرەوەی ئێران، راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری بەرگریی بەریتانیا کۆبووەوە.
لە میانی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسروور بارزانی چاوی بە چەندین بەرپرسی باڵای وڵاتان کەوتووە و بڕیاریشە لە کۆبوونەوەکانی بەردەوام بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی هەینی، مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سێرگی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری ئه‌ڵمانیا له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كۆبووه‌وه.




