٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی و گێر پێدەرسن کۆبوونەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
میونشن-KDP.info- مەسروور بارزانی و گێر پێدەرسن، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا کۆبوونەوە.
 
لە دووەم رۆژی کۆبوونەوەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، مەسروور و بارزانی و گێر پیتەرسن ئەمڕۆ کۆبوونەوە و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەش ئەنجام بدات.
 
هەر ئەمڕۆ و پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا ، مەسروور بارزانی لەگەڵ بەشێک لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆنی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
 
بڕیارە مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، گێڤن ولیه‌مسن، وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا، ئه‌رسه‌لا ڤۆنده‌رلاین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا، خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگریی توركیا، ئه‌نوه‌ر قرقاش وه‌زیرى په‌یوه‌ندییەكانى ده‌ره‌وه‌ى ئیمارات، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌ندرو پیك، جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران، گێر پێده‌رسن، نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا كۆده‌بێته‌وه.‌
 

هەواڵی پەیوەندیدار