پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات لە دانیشتنی 18ی شوباتدا ئامادە بن

هەولێر-KDP.info- سەرۆكی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەكات، بۆ تەواوكردنی بڕگەكانی بەرنامەی كاری دانیشتنی (دەسپێك)ی ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەم، كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە 18/2/2019 لە پەرلەمانی كوردستان ئامادە بن.
لە راگەیەندراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان نێردراوە، سەرۆكی یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان دەكات، كە بۆ دانیشتنی (دەسپێك)ی ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەم، لە پەرلەمانی كوردستان ئامادە بن.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: "دوای كۆبوونەوەی فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق و، لەسەر داوای فراكسیۆنەكانی پەرلەمان، سەرۆكی یەكەم دانیشتن بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ تەواوكردنی بڕگەكانی بەرنامەی كاری دانیشتنی (دەسپێك)ی ساڵی یەكەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عێراق، لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە رێكەوتی 18/2/2019 تكایە لە كاتی دیاریكراودا ئامادە بن".




