پارتی و سۆسیالیست كۆبوونەوە

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان کۆبوونەوە و، کۆبوونەوەی ١٨ی مانگی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت گفتوگۆی لەسەر کرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان كه له هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و دڵشاد شه‌هاب ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و عه‌لی حوسێن به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه كوردستانی و عێراقییه‌كانی پارتی و فرسه‌ت سۆفی ئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری پارتی پێكهاتبوون سه‌ردانی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانیان كرد .
له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه، هێمن عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بوو له كۆبوونه‌وه‌ی 18ی مانگی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.




