بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە كەریم وەلی دەكات

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەڕێز كاك كەریم وەلی
بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول (عومەر وەلی مستەفا)ـی كوڕی شەهید (مام وەلی مستەفا) و برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناكەوە، هاوبەشی خەمی بەڕێزتان و خانەوادەكەتانین و سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و خزم و دۆستانتان دەكەین.
لە خودای گەورە داواكارین ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەك ببەخشێت و خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات.
اناللە وانا الیە راجعون.
بارەگای بارزانی
6ـی2ـی2019




