میسال ئالووسی بۆ ماڵپهڕی KDP: پێگەی بارزانی بەرز و گرینگە

هەولێر-KDP.info- میسال ئالووسی، گەورەسیاسەتمەداری عێراق دەڵێ، لە ڕووی ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەوە، پێگەی سەرۆك بارزانی بەرز و گرینگە، بۆیە گەورەكاربەدەستانی وڵاتان بە تامەزرۆییەوە سەردانی دەكەن.
میسال ئالووسی، كە سەرۆكی پارتی ئوممەی عێراقییە، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: "بۆ رازیكردنی سەرووی خۆیان، لایەنە گرێدراوەكان بە دەرەوە، چ وەك شیعەكان یان بەشێكی كوردەكان و كەسایەتییەكانی سوننە، كەوتنە ژێر كاریگەریی وڵاتە ئیقلیمییەكان و دژایەتیی ریفراندۆم و مافی گەلی كوردیان كرد، تەنیا سەرۆك بارزانی نەكەوتە ژێر كارتێكردن و كۆنتڕۆڵی هیچ لایەنێكەوە".
ئالووسی ئەوەیشی بیر هێنایەوە، ئێستا پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لە ئاستێكی باشدان و بەرەو باشتریش دەچن، بێگومان كەسایەتی و ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لەو نێوەندەدا جێی بایەخ و پێزانینە.
لە ئێستادا گەورەكاربەدەستی چەندین وڵات سەردانی سەرۆك بارزانی دەكەن، لەو بارەیشەوە ئالووسی گوتی: "ئەمە شتێكی غەریب نییە، پێگەی سەرۆك بارزانی لە ڕووی ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەوە بەرز و گرینگە، بۆیە گەورەكاربەدەستان بە تامەزرۆییەوە سەردانی دەكەن".
كــاروان بــاعەدری




