لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕەوشی ئیدارەی شنگال دەستبەکار بوو

نه‌ینه‌وا-KDP.info- سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ئیداره و ڕه‌وشی شنگال كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقەوە پێك هێنراوه، ده‌ڵێ، وەکو لیژنەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دۆخی شنگال دەستبەکار بوون.
له‌باره‌ی كاری لیژنهكهیانەوە، سه‌رۆكی لیژنه، شێروان جه‌مال دووبه‌ردانى، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ئیداره و ڕه‌وشی شنگال له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانەوە پێك هێنراوه و ئه‌مرۆ ده‌ستبه‌كار بووین و، سه‌ردانی شاری مووسڵمان كرد، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و قایمقامی شه‌رعیی شنگال و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای شنگالمان بانگهێشت كرد و له‌گه‌ڵیان كۆ بووینه‌وه، تایبه‌ت به ڕه‌وشی شنگال و ئیداره‌ی شنگال ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه و دیكیومێنتمان كۆ كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه له لایه‌ن ئیداره‌ی مووسڵەوە به‌رانبه‌ر هێزه ناشه‌رعییه‌كانی شنگال گیراونه‌ته به‌ر، خرانه ڕوو."
شێروان دووبه‌ردانى ڕایشیگه‌یاند: "ئێمه له ڕۆژانی دابێت سه‌ردانی كه‌مپه‌كانیش ده‌كه‌ین و ته‌واوی كاره‌كانمان له ڕێگای ڕاپۆررتێكهوه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماده ده‌كه‌ین به به‌ڵگه و دیكیومێنت، تاوه‌كو به بڕیاری په‌رله‌مان، حكوومه‌تی عیراق ناچار بكرێت هێز و ئیداره و ئه‌نجومه‌نی ناشه‌رعی له شنگال لابده‌ن و ئیداره‌ی شه‌رعیی ئه‌و شاره و خه‌ڵكه‌كه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه، كه 85 له‌سه‌دی ئاواره بوون و له كه‌مپه‌كاندان."
سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ئیداره و ڕه‌وشی شنگال ده‌شڵێت: "جێگای داخه هه‌ندێك لایه‌نی ناشه‌رعی، قایمقام و ئه‌نجومه‌نی ناشه‌رعییان له شنگال داناوه و ڕێگرن له گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌لكی شنگال و ئیداره‌ی شه‌رعیی شنگال, بۆیه ئێمه‌ش وه‌كو نوێنه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا و لایه‌نێكی شه‌رعی و ده‌ستووری قه‌بووڵ ناكه‌ین ئه‌و ئیداره و ئه‌نجومه‌نه ناشه‌رعییه به هێزی چه‌كدارەوە له شنگال هه‌بێت."
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ئیداره و ڕه‌وشی شنگال كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقەوە پێك هێنراوه، پێك دێن له شێروان جه‌مال دووبه‌ردانی، سه‌رۆكی لیژنه و د. ناسر هه‌ركی، له لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری و، حه‌سه‌ن ئالی، له لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان."
نەشوان بەرزنجی




