وهزارهتى ناوخۆ، كاری شۆفێری تهكسى له گشت كارمهندانى قهدهغهكرد

هەولێر-KDP.info- بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ كاری شۆفێری تەكسی لە هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و كارمەندانی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە قەدەغە دەکرێت.
نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە بە دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیشتووە و واژۆی کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی لەسەرە، هاتووە، کە شۆفێری تەکسی لە گشت ئەفسەر و کارمەندانی میلاکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، بەرگری و فریاكەوتن، رەگەزنامە، هاتووچۆ، پاسەوانی سنوور و پۆلیسی گومرگ) و كارمەندانی میلاكی سەربازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و گشت هێزە چەكدارەكان لەسەر میلاكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق قەدەغە دەکات.

بە گوێرەی نووسراوەکە، بڕیارەكە كارمەندانی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە، كاری شۆفێری بکەن، ئەوەش لە کاتێکدا بڕیارەکە بۆ ئهو فەرمانبەرانەی لەسەر میلاكی شارستانین، بەتایبەت کە پلەی وەزیفیان لە پلەی ٧ بەرەو خوارەوەیە، ناگرێتەوە، بەو مەرجەی کە رەزامەندی فەرمانگەكانیان هەبێت، ئەوکات دەتوانن كاری شۆفێری تەكسی بكەن.
لە نووسراوە فەرمییەکەی وەزارەتی ناوخۆشدا ئاماژەدراوە کە لە رۆژی دەرچوونی فەرمانەكە، كە٣١ی١ی٢٠١٩یە كاری پێ دەكرێت.
خێڵان بەختیار




