٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

محەمەد کەمال: بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک گفتوگۆ هەیە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک-KDP.info-  سەرۆکی لیستی برایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێ، گفتوگۆی نێوان ھەرێم و بەغدا سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک بەردەوامە و ھاتنی ھێزێکی سەر بە سەرۆکوەزیرانیش تەنیا جێگۆرکێی ھێزە و کاریگەریی بەسەر دۆخی کەرکووکەوە نابێت.

محەمەد کەمال، سەرۆکی لیستی برایەتیی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ھێزێکی سەر بە لیواکانی سەرۆکوەزیران ھاتووە بۆ کەرکووک و ھێزەکانی دژەتیرۆر لە کەرکووک کشاونەتەوە و ئەمەی کراویشە تەنیا جێگۆرکێی ھێزە، ئەگەرنا ھێزەکان ھاتوون بۆ نێو شار و ھێشتا لە ناو بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا ماون، پێویستە ھێز لە نێو کەرکووک نەمینێت و ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بیت، دۆخەکە ئاسایی نابێتەوە."

محەمەد کەمال گوتیشی: "بۆ ئەوەی دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە، گفتوگۆ لە نێوان ھەرێم و بەغدا بەردەوامە، بەڵام ھێشتا ھەنگاوی کرداری بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووک نەنراوە و چاوەڕێی ئەوە دەکەین ھەنگاوی کرداری بنرێت."

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار