ناسر هەرکی: داعش مەترسیی حەقیقیی لە ناوچە کوردستانییەکان دروست کردووە

هەولێر-KDP.info- ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ڵێ، هێزەکانی عێراق به‌بێ پێشمه‌رگه ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانیان پێ ناپارێزرێت، سوپاسالاری عێراق گوتوویه‌تی، لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رگری دروست بووه و سنووری عێراق و سووریا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه، داعش ئازادانه هاتوچۆی خۆی ده‌كات.
ناسر هه‌ركی ڕایگه‌یاند: "ڕه‌وشی ئه‌منیی ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان زۆر خه‌راپه و دوور له یاسا و ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربازی حكومڕانییان تێدا ده‌كات، له كاتێكدا نەیانتوانیوه ئه‌منییه‌ت بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان دابین بكه‌ن و هێزی داعش زۆر بەخێرایی پەرە دەستێنێت و پێویستی به په‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرایه، كه ئه‌وه‌ش له توانای هێزەکانی عێراقدا نییه".
به‌رپرسانی سه‌ربازیی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام هۆشداریی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و زیندووبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشیان داوه به هۆی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له غیابی هێزی پێشمه‌رگه‌دا له ناوچه كوردستانییه‌كان دروست بووه.
ناسر هه‌ركی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ك لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری لامانه، داعش له مه‌خموور و كه‌ركووك و خانه‌قین و دووزخورماتوو و حه‌ویجه و حه‌مرین دەستیان بە جووڵه كردووه‌ته‌وه و هێزه‌كانی عێراق ناتوانن به‌رپه‌چیان بده‌نه‌وه و ڕێگر بن له كرداره تیرۆرستییه‌كانیان".
حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر زاری سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی، ڕایگه‌یاند، كۆتایی به تیرۆریستانی داعش له عێراق هاتووه، ئه‌و ئه‌ندامەی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش ده‌ڵێ: "ڕاسته حكوومه‌تی عێراق كۆتاییی داعشی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئێستا داعش جارێك دیكه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه".
هه‌ركی گوتی: "له سه‌ردانمان وه‌ك لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری بۆ لای ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی به‌رگری، له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌منییه‌ت بۆ ناوچه كوردستانییه‌كان و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه، سوپاسالاری عێراق گوتی، ئێستا له نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراقدا لیژنه پێك هاتووه كه پێكه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌و ناوچانه بدۆزینه‌وه، چونكه بۆشاییی ئه‌منی له نێوان پیشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هه‌یه".
ناوبراو زیاتر گوتی: "لیژنه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆ بوونه‌ته‌وه و بڕیاره له‌م نزیكانه لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق سه‌ردانی هه‌ولێر بكات و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كۆ ببێته‌وه، بۆ دروستكردنی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگیی نێوانیان، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و ڕێكارانه ته‌واو بكرێن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان".
ناسر هه‌ركی ئاماژه‌ی به‌وه كرد: "عێراق زۆر باش له‌وه تێگەیشتووه كه ته‌نیا خۆی ناتوانێت ناوچه كوردستانییه‌كان بپارێزێت، داعش جارێكی دیكه بووه‌ته‌وه مه‌ترسی و ئێستا سنووری عێراق و سووریاش كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه، داعش زۆر به ئازادانه لە ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی نێوان سووریا و عێراقدا هاتوچۆ ده‌كات".
هێڤیار هه‌ڵه‌بجه‌یی




