٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ شاندێكی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆ دەبنەوە

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ شاندێكی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لەبارەی ڕەوشی ئەم وڵاتە، پرسی دروستكردنی ناوچەی ئارام و دەستووری سووریا، لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆ دەبنەوە.

عەبدولباست حەمۆ، سەبارەت بە كۆبوونەوەكە، بۆ ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتی‌ دیموكراتی كوردستان، گوتی: "شاندێكی هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە سەرۆكایەتیی نەسڕ حەریری، سەرۆكی دەستەی دانوستانی ئۆپۆزسیۆن و ئەندامێتیی قاسم خەتیب، عەواس عەگید، ئیبراهیم برۆ، روبا حەبوش و عەبدولجەبار عەگید، سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ شەممە لە شاری هەولێر لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆ ببنەوە".

جێگری سەرۆكی هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەشڵێت: "ڕەوشی سووریا بە گشتی و ئەو دانوستانەی كە بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام بەڕێوە دەچێت، هەروەها پرسی دەستووری سووریا، پاشەڕۆژی سووریا و كوردانی ڕۆژئاوا و هەڵوێستی وڵاتانی پشتیوانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، باسیان لێوە دەكرێت و كۆبوونەوەكە بەرفراوان دەبێت".

حەمۆ ئەوەشی خستە ڕوو، ئەنجوومەنی نشتیمانیی كورد لە سووریا، بەشێكی سەرەكییە لە هاوپەیمانێتیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و هاتنی شاندی ئۆپۆزسیۆنیش، بە واتای ئەوە دێت كە كورد ڕۆڵی خۆیان هەیە لە سووریا و هەولێریش وەك دراوسێی سووریا، رۆڵی گرینگی دەبێت. 

 

نەشوان بەرزنجی

 

هەواڵی پەیوەندیدار