نێچیرڤان بارزانى: ئێمه یادى تێكه‌ڵبوونى خوێنى پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى و پارتى ده‌كه‌ینه‌وه

هەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له مه‌راسیمى یادكردنه‌وه‌ى شه‌هیدانى یه‌كى شوباتى 2004، وتارێكى ئاراسته كرد و تێیدا رایگه‌یاند، تیرۆریستان له یه‌ك كاتدا هه‌ردوو باره‌گاى یه‌كێتى و پارتیان كرده ئامانج و 101 سه‌ركرده و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ردوولایان شه‌هید كرد.
نێچیرڤان بارزانى گوتیشى: "ئێمه یادى رووداوێكى ئاساى ناكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو یادى تێكه‌ڵبوونى خوێنى پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى و پارتى ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌یه‌كه‌وه خه‌باتیان كرد و توانیان كوردستان سه‌ربخه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌و راستییه ده‌ركه‌وت كه دوژمنان هیچ جیاوازییه‌ك له نێوانماندا ناكه‌ن و ده‌بێت ئێمه‌ش به بیر خۆمانى بهێنینه‌وه كه پێویسته یه‌كگرتوو بین و یه‌كڕیزى خۆمان بپارێزین.
نێچیرڤان بارزانى ئه‌وه‌شى گوت: "بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى كوردستان هه‌میشه ئامانجى تیرۆریستان بووه، به‌ڵام خۆى په‌ناى نه‌بردووه‌ته به‌ر تیرۆر و كارى گه‌لى كوردستان ته‌نیا به‌رگرى كردن بووه له ئازادى و خاكه‌كه‌ى.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم راشیگه‌یاند: "ئێمه له كوردستان شانازى به لێبورده‌یى و گیانى پێكه‌وه‌ژیانى ئاینى و نه‌ته‌وه‌یى ده‌كه‌ین و ئه‌وه بووه‌ته به‌شێك له كولتوورى كوردستان و بۆمان ماوه‌ته‌وه.

ئاماژه‌شى به‌وه كرد، له كاتێكدا داعش جینۆسایدى ئێزدییه‌كانى ده‌كرد و به‌غدا مووچه و بودجه‌ى بڕى بوو، به‌ڵام خه‌ڵكى كوردستان به شانازییه‌وه پێشوازى له زیاتر له دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ رووداوێكى نه‌خوازراو به‌رامبه‌ر به‌و ئاوارانه تۆمار بكرێت.
سه‌رنجى بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه هێشتا داعش له‌ناو نه‌چووه و پێویسته حسابێكى وردتر بۆ ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى داعش بكرێت. ئه‌گه‌ر به‌جدى رێگه‌ى لێ نه‌گیرێت، مه‌ترسییه‌كى جدى له‌سه‌ر عێراق هه‌یه.
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێم، داوایكرد، ستراتیژێكى نوێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به به‌شدارى پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمان و به‌غدا دابنرێت.
نێچیرڤان بارزانى ئاماده‌یى پێشمه‌رگه‌ى ده‌ربڕى بۆ هاوكاریكردن و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌غدا و هاوپه‌یمانان له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش.
له‌و باره‌یه‌وه گوتى: "ئێستاش پێشمه‌رگه ئاماده‌یه هه‌موو هاوكارییه‌كى ته‌واوى هێزه‌كانى عێراقى و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بكات بۆ نه‌هێشتنى مه‌ترسییه‌كانى داعش و ئێستاش زه‌مینه‌یه‌كى باش هه‌یه به تایبه‌تى كه ئێستا كه‌شێكى باشى ئه‌رێنى له نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى ئیتیحادى له ئارادایه".

هه‌روه‌ها گوتى: "ئێستا خۆشبه‌ختانه له‌یه‌ك تێگه‌یشتنێكى باشتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدى هه‌یه له پێناو چاره‌سه‌كردنى هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا هه‌یه. ئێمه ئه‌و هاوكارییه زۆر به گرنگ ده‌بینین بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان. چونكه داعش و هاوشێوه‌كانى سوود له ناكۆكى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا وه‌رده‌گرن".
نێچیرڤان بارزانى گوتیشى: "خوێنى به‌رپرس و كادیرانى پارتى و یه‌كێتى پێكه‌وه رژاوه، بۆیه ئه‌مڕۆ و هه‌موو كاتێك ده‌بێت پارتى و یه‌كێتى به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن و چاره‌سه‌ر بۆ كێشه جیاجیاكان بدۆزنه‌وه. كاتى ئه‌وه‌یه كه حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانیش به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ن و له‌یه‌ك تێگه‌یشتنیان زیاتر بكه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى داهاتووى هه‌رێم به‌بێ كێشه و به سه‌ركه‌وتوویى به‌ڕێوه‌به‌رین و هێز بده‌ینه چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى هه‌رێمى كوردستان".




