٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەولێر و بەغدا ڕێك كەوتوون پشكی ھەرێم لە دەرمان بكرێتە ١٧%

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و بەغدا ڕێك كەوتوون ئەمساڵ پشكی ھەرێمی كوردستان لە دەرمان بكرێتە لەسەدا ١٧ و پشكی ئاوارەكانیش بە جیا ڕەوانە بكەن.

د. خاڵس قادر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "جیا لە پشكی ھەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەدا، ڕێككەوتنێك لە نێوان ھەردوو وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی ھەرێم و عێراق كراوە، كەوا لەو بڕەپارەیەی بۆ كەرتی تەندروستی لەمساڵدا بۆ عێراق دیاری كراوە، پشكی ھەرێمی كوردستان لە دەرمان ١٧% دەبێت و هەروەها پشكی ئاوارەكانیش لە دەرمان بە جیا ڕەوانە دەكرێت".

قادر گوتیشی: "بەم جۆرە بێت، پشكی ھەرێمی كوردستان لە ناردنی دەرمان لەمساڵدا زیاد دەبێت، چونكە لە بودجەشدا پارەیەكی زیاتر بۆ كەرتی تەندروستی تەرخان كراوە و پشكی ھەرێمی كوردستانیش زیاد كراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا ھەر لەسەر شێوازی ساڵی ڕابردوو بە وەجبە دەرمانمان بۆ ڕەوانە دەكرێت و چاوەڕێین لەمەودوا لەسەر شێوازی نوێ بۆمان ڕەوانە بكرێت و پشكی ھەرێم زیاد بكرێت".

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار