٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەخۆشخانەی پێشمەرگە كرایەوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info- دوای بڕیاری وەزارەتی بەرگری ئەڵمانی لەسەر هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگە لەرووی تەندروستییەوە، لەسەر داوای وەزارەتی پێشمەرگە بڕیار درا كە نەخۆشخانەیەكی سەربازی مۆدێرن بۆ چارەسەركردنی بریندار و نەخۆشەكانی پێشمەرگە دروست بكرێت و وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا بڕیاری دروستكردنی دا و ئەمڕۆ ئەو نەخۆشخانەیەك كرایەوە.
 
ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هەرێمی كوردستان و سوپای ئەڵمانیا، كردنەوەی نەخۆشخانەی پێشمەرگە ڕاگەیانرا و هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان بوون بە خاوەن نەخۆشخانەی خۆیان.
 
نێردەی فەرماندەیەكی هێزەكانی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئێمە بەردەوامین لە هاوكاریكردنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و لە بواری مەشق پێكردنی پێشمەرگەیش بەردەوام دەبین.
 
ئەو نەخۆشخانەیە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا تایبەت بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە شاری هەولێر دروست كراوە و بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری و دوو بەشی نەخۆشخانەی ئاسایی و فریاكەوتن لەخۆ دەگرێت.
 
لە شەڕی داعشدا هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان هەزار و 200 شەهیدیان هەبوو لەگەڵ 10 هەزار بریندار، بۆ چارەسەری بەشێك لە بریندارەكان وڵاتانی دەرەوە هاوكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان دەكرد و بریندارانی پێشمەرگەیان چارەسەر دەكرد.

هەواڵی پەیوەندیدار